سورەت 2 · جوزء 3

سورة البقرة · 2:264

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالْأَذَىٰ كَالَّذِي يُنْفِقُ مَالَهُ رِئَاءَ النَّاسِ وَلَا يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۖ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ صَفْوَانٍ عَلَيْهِ تُرَابٌ فَأَصَابَهُ وَابِلٌ فَتَرَكَهُ صَلْدًا ۖ لَا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَيْءٍ مِمَّا كَسَبُوا ۗ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، نه‌که‌ن خێرو پاداشتی چاکه‌کانتان پووچ بکه‌نه‌وه به منه‌ت نان و دڵ ئازاردانی (هه‌ژاران)، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی خۆی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی ببه‌خشێت بۆ ڕیاکاریی و خۆنواندن و ئیمان و باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی نه‌بێت، جا نموونه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه وه‌ک به‌ردێکی ساف وایه که خۆڵێکی به سه‌ره‌وه بێت، له‌وه‌ودوا بارانێکی لێزمه ببارێت به‌سه‌ریداو هیچی به‌سه‌ره‌وه نه‌هێڵێت و به‌ره‌ق و ته‌قی به‌جێی بهێڵێت و حه‌قیقه‌تی ده‌ربکه‌وێت، (ئینجا ئه‌و جۆره ڕیابازو بێ باوه‌ڕ منه‌تنه‌رانه‌) هیچ جۆره به‌هره‌یه‌ک له‌و به‌خشینه‌یان به‌ده‌ست ناهێنن، بێگومان خوای گه‌وره ڕێنموویی قه‌ومی بێ باوه‌ڕو کافران ناکات.

تەفسیر

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون پاداشتی خێرو سەدەقەکانتان بە منەت وئازاردان بەتاڵ مەکەنەوە بەسەر ئەو کەسەی کە خێرەکەی پێ دەکەن، نمونەی ئەو کەسەی کە وادەکات وەک ئەو کەسە وایە کە لەبەر ڕوپامایی ومەدح کردنی خەڵکی ماڵەکەی دەبەخشێت، وە باوەری بەخوا وڕۆژی دوایی نیە وپاداشت وسزای نیە، نمونەی ئەم کەسە وەک ئەو بەردە ساف ولوسە وایە کە کەمێک خۆڵی بەسەرەوە بێت، پاشان بارانێکی بەخوڕ ولێزمەی بەسەردا ببارێت وھیچی بەسەرەوە نەمێنێت، ھەر بەو شێوەیەش ئەوانەی لەبەر ڕوپامایی خەڵکی ماڵ دەبەخشن ھیچ پاداشتێکیان لای خوای گەورە چنگ ناکەوێت، بێگومان خوای گەورە ھەرگیز ڕێنمونی بێباوەڕان ناکات بۆ کارێک کە جێگای ڕەزامەندی خۆی بێت وسودیێکی ھەبێت بۆ کاروکردەوە وماڵبەخشینیان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە