سورەت 2 · جوزء 3

سورة البقرة · 2:262

الَّذِينَ يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ثُمَّ لَا يُتْبِعُونَ مَا أَنْفَقُوا مَنًّا وَلَا أَذًى ۙ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِنْدَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

ئه‌وانه‌ی ماڵ و داراییان ده‌به‌خشن له ڕێگه‌ی خوادا، به‌دوای ئه‌وه‌ی به‌خشیوویانه هیچ جۆره منه‌تێک نانێن و هیچ جۆره ئازارێک ناگه‌یه‌نن، (ئه‌وانه‌) ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه‌، هیچ ترس و بیمیان له‌سه‌رنیه (له که‌م و کووڕیی پاداشت و ته‌نگانه‌ی قیامه‌ت)، غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێ ناکات.

تەفسیر

ئەوانەی کە ماڵو سامانیان لە پێناو خوای گەورە وگوێڕایەڵی وڕەزامەندی ئەودا دەبەخشن، وە پاشان پاداشتی ئەو ماڵ بەخشینەیان بە منەت وئازاردانی خەڵکی بە کردار و گوفتاریان بەتاڵ ناکەنەوە لای پەروەردگاریان، ئا ئەوانە پاداشتی گەورەیان لای خوایە، وە ھیچ ترسێکیان بۆ نابێت لەڕۆژی دواییدا، وە ھیچ دڵ گران وخەفەت باریش نابن بۆ لەدەستدانی خۆشیەکانی دونیا، ئەویش لەبەر گەورەیی ئەو ناز ونیعەمەتەی کە خوای گەورە پێیان دەبەخشێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە