سورەت 2 · جوزء 3

سورة البقرة · 2:259

أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْيِي هَٰذِهِ اللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ اللَّهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۖ قَالَ بَلْ لَبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ فَانْظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَانْظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِلنَّاسِ ۖ وَانْظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنْشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئاخۆ خوای گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه‌؟! (ئه‌و که‌سه عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه‌؟ (عوزه‌یر) وتی: ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه‌، (خوا) فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه‌، جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه‌، ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه‌، (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه‌) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین، کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی: چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

تەفسیر

یان ھەواڵی ئەو کەسەت پێگەیشتووە کاتێک تێپەڕی بەلای گوندێکدا کە سەربان ودیوارەکانی بەسەریەکدا کەوتبوون، وە دانیشتوانەکەی ھەمووی مردبوون، زۆر ترسناک وکاولە بوو، ئەو پیاوە بەسەر سوڕمانێکەوە ووتی: ئایا خوای گەورە چۆن خەڵکی ئەم گوندە پاش مردنیان زیندوو دەکاتەوە؟ ئەوە بوو خوای گەورە سەد ساڵ ئەو پیاوەی مراند، پاشان زیندووی کردەوە و لێی پرسی وپێی فەرموو: چەند ساڵ دەبێت کە مردوویت؟ ئەویش لەوەڵامدا ووتی: ڕۆژێک یان کەمتر لەڕۆژێکیش، خوای گەورە پێی فەرموو: سەد ساڵی تەواو بە مردوویی ماویتەتەوە، تەماشای ئەو خواردن وخواردنەوە بکە کە پێت بوو، کە تا ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە ونەگوڕاوە وخراپ نەبووە، لەگەڵ ئەوەدا خێراترین شتێک کە گوڕانکاری بەسەردا دێت خواردن وخواردنەوەیە، وە تەماشای گوێدرێژەکەت بکە کە تۆپیوە، تاوەکو بتکەین بە بەڵگە ونیشانەیەکی ڕوون بۆ خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی گەورەیی خوای گەورە کە چۆن لەپاش مردن زیندوویان دەکاتەوە، وە تەماشای ئێسک وپروسکی ڕزیوی دوور لەیەکی گوێدرێژەکەت بکە چۆن کۆیان دەکەینەوە و دەیانجوڵێنین، لەپاشان بەگۆشت دایان دەپۆشین وزیندووی دەکەینەوە، جا کاتێک ئەو پیاوە بەچاوی خۆی ئەوەی بینی وڕاستی بۆ ڕوون بویەوە، گەورەیی دەسەڵاتی خوای بۆ دەرکەوت، ودانی نا بەڕاستیدا ووتی: ئێستا دەزانم کە خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە