سورەت 2 · جوزء 3
آية الكرسي · سورة البقرة 2:255
اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ مَنْ ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ
خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوه‌کانیه‌تی)، نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و (چونکه ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری بوونه‌وه‌ره)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه، کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکا بکات له لای ئه‌و، به‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستا‌و داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانسته‌کانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت فێریان بکات (ئه‌م پێشکه‌وتن و زانسته‌ی سه‌رده‌م به‌شێکی که‌من له به‌خششه‌کانی خوا)، فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات و زانینی ئه‌وزاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه و پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه.
تەفسیر
خوای گەورە ئەو خوایەیە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەئەو، تاک وتەنھا وبێھاوتایە، ھەر ئەو زیندووی ھەمیشەییە، ژیانێکی تەواو وکامڵ کە مردن وکەموکورتی تێدا نیە، ڕاگیرکەری بونەوەرە بەزاتی خۆی ڕاوەستاوە وپێویستی بەھیچ شتێک لە دروستکراوەکانی نیە، وە تەواوی بوونەوەر ودروستکراوەکانی ئەو ڕایگرتوون، وە بەھیچ شێوەیەک ناتوانن بەبێ خوای گەورە بەردەوام بن، وە بەھیچ شێوەیەکیش وەنەوز نایگرێت وخەویش نایباتەوە، چونکە ژیانی ئەو ژیانێکی تەواو بێ کەم وکورتیە وە ھەمیشە ڕاوەستاوە، وە ئەوەشی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە موڵکی خوای گەورەیە، ھیچ کەسێک ناتوانێت تکا وشەفاعەت بۆ کەسێکی تر بکات بەبێ موڵەت وڕەزامەندی ئەو، ئەوەی ڕابردووە لە کاروباری دروستکراوەکانی وڕوویداوە ھەمووی دەزانێت وئەگای لێی ھەیە، وە ئەوەشی ھێشتا ڕووی نەداوە وچاوەڕوانی ڕوودانینی ھەر دەیزانێت وئاگادارە پێی، وە ھیچ کەسێکیش ئاگاداری زانست وزانیاری خوای بەرز وبڵند نیە مەگەر خۆی بیەوێت ئاگاداریان بکات لەڕێگای پێغەمبەرانەوە شتێکیان بۆ ڕوون بکاتەوە، کورسی خوای گەورە- کەجێگا پێیەکانی پەروەردگارە- تەواوی ئاسمانەکان وزەوی کە چەندێک فراوان وگەورەن ھەمووی داگرتووە، وە پارێزگاری کردن وڕاگرتنی ئاسمانەکان و زەوی بۆ خوای گەورە گران وقورس نیە، وە ھەر ئەویشە بڵند وپایەبەزر وبەدەسەڵاتە وھیچ کەس وشتێکیش ھاوشانی نیه.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە