سورەت 2 · جوزء 3

سورة البقرة · 2:253

۞ تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۘ مِنْهُمْ مَنْ كَلَّمَ اللَّهُ ۖ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ ۚ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ۗ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَلَٰكِنِ اخْتَلَفُوا فَمِنْهُمْ مَنْ آمَنَ وَمِنْهُمْ مَنْ كَفَرَ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلُوا وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ

ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی (باسکران) ڕێزی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هاندێکی تریاندا، هه‌یانه خوا گفتوگۆی (یه‌کسه‌ری) له‌گه‌ڵدا کردووه (وه‌ک موسا) و پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکیانی به‌رز کردۆته‌وه به چه‌نده‌ها پله (وه‌ک محمد (صلی الله علیه وسلم) و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان به‌خشیووه به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، (وه‌ک زیندووکردنه‌وه‌ی مردوو، چاکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی زگماک،.. هتد به‌ویستی خوا) و پشتگیریمان کردووه به فریشته‌ی سرووش که (جوبره‌ئیل)ه‌، خۆ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه (ئه‌و خه‌ڵکه هه‌مووی باوه‌ڕدار ده‌بوون)، دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان جه‌نگیان دژبه‌یه‌ک نه‌ده‌کرد، پاش ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ئاشکرایان (له‌سه‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ران) بۆ هاتبوو، به‌ڵام دووبه‌ره‌کی که‌وته نێوانیانه‌وه‌، هه‌ندێکیان ئیمان و باوه‌ڕی هێناو، هه‌ندێکیشیان بێ باوه‌ڕ بوو، ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه جه‌نگیان دژ به‌یه‌ک نه‌ده‌کردو یه‌کتریان نه‌ده‌کوشت، به‌ڵام خوا هه‌رچیه‌کی بوێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات هه‌ر ئه‌وه پێش ده‌هێنێت.

تەفسیر

ئەو پێغەمبەرانەی کە باسمانکردن فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا لەڕووی نیگا بۆ کردن وشوێنکەوتن و پلە وپایەیانەوە، ھەندێکیان خوای گەورە قسەی لەگەڵ کردوون، وەک موسی (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ھەندێکیانی تری پلە وپایەی بەرزکردونەتەوە وەک موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، چونکە بۆ تەواوی خەڵکی نێردراوە، وە کۆتایی بە پێغەمبەرایەتی ھێناوە، وە فەزڵی ئومەتەکەی دراوە بەسەر تەواوی ئومەتانی تردا، وە بە عیسای کوڕی مەریەمیش چەندین موعجیزە وبەڵگە ونیشانەی ڕوونمان داوەتێ کە بەڵگە بوو لەسەر پیغەمبەرایەتیەکەی، وەک زیندوو کردنەوەی مردوو، وە چاک کردنەوەی کوێری زکماک ونەخۆشی بەڵەکەی، وە بە جوبرەئیلیش پشتگیریمان لێکرد تاوەکو بتوانێت بە ئەرک وفەرمانەکانی خوای گەورە وبەزر وبڵند ھەستێت، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەوانەی لە دوای ئەم پێغەمبەرانەوە ھاتن کە بەڵگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرایان ھێنا باوەڕدار دەبوون ویەکتریان نەدەکوشت وشەڕی یەکتریان نەدەکرد، بەڵام لەناو یەکتردا تێکچون وجیاوازیان تێکەوت، ھەندێکیان باوەڕیان ھێنا بەخوای گەورە، وە ھەندێکی تریان بێباوەڕ بوون پێی، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە شەڕی یەکتر نەکەن ویەکتر نەکوژن ئەوا شەڕیان لەگەڵ یەکتر نەدەکرد ویەکتریان نەدەکوشت، بەڵام ئەوەی کە خوای گەورە خۆی بیەوێت ئەنجامی دەدات، ھەرکەسێکی بوێت بە ڕەحم ومیھرەبانی وفەزڵی خۆی ڕێنومایی دەکات بۆ باوەڕ وئیمان، وە ھەر کەسێکیشی بوێت بە دادپەروەری ودانای خۆی گومڕاو سەر لێشێواوی دەکات.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە