سورەت 2 · جوزء 2
سورة البقرة · 2:237
وَإِنْ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّا أَنْ يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ ۚ وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۚ وَلَا تَنْسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ
خۆ ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقدا پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، له هه‌مان کاتیش‌دا ماره‌ییتان بۆ دیاری کردبوون، ئه‌وه ده‌بێت نیوه‌ی ماره‌ییه دیاری کراوه‌که‌یان بده‌نێ، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت و چاوپۆشی لێبکه‌ن، یان ئه‌و که‌سه چاوپۆشی بکات که ماره بڕینه‌که‌ی به‌ده‌سته، چاوپۆشی و لێبووردنتان له مافی خۆتان له پارێزکاریه‌وه نزیکتره‌و چاکه‌و پیاوه‌تی نێوان یه‌کتر فه‌رامۆش مه‌که‌ن، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
تەفسیر
ئەگەر ھاتوو ژنەکانتان پێش چوونە لایان تەڵاقدا، ئەو ژنانەی کە گرێبەستان لەگەڵ کردوون و مارەییتان بۆ دیاری کردوون، ئەوا واجبە لەسەرتان نیوەی ئەو مارەییەی کە ناوی لێنراوە بیاندەنێ، مەگەر ژنەکان خۆیان چاوپۆشیان لێ بکەن و لەمارەییەکانیان خۆش بن، خۆ ئەگەر ھاتوو ئەو ژنانە ئەگەر ژیر وخاوەن ڕوشد بوون لە مارەییەکانیان خۆش بن، یان ئەو پیاوانە لەخۆیان ببورن و ھەموو مارەییەکەیان پێ بدەن، یان لێبوردە بن لەو مافانەی کە لەنێوانتاندایە ئەوە بێگومان ھەر دوو بارەکە نزیکترە لە ترس لەخوا و گوێرایەڵی فەرمانەکانی، بۆیە ئەی خەڵکینە ناکرێت فەزڵ وچاکەی یەک بەسەر یەکەوە لەبیر بکەن، چونکە بێگومان خوای گەورە بینایە بەھەر کارێک کە ئێوە دەیکەن، تێ‌بکۆشن لە بەخشینی چاکە تاوەکو پاداشتی گەورەی خوای مەزن بەدەست بھێنن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە