سورەت 2 · جوزء 2

سورة البقرة · 2:233

۞ وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَنْ يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ۚ وَعَلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ۚ لَا تُكَلَّفُ نَفْسٌ إِلَّا وُسْعَهَا ۚ لَا تُضَارَّ وَالِدَةٌ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوْلُودٌ لَهُ بِوَلَدِهِ ۚ وَعَلَى الْوَارِثِ مِثْلُ ذَٰلِكَ ۗ فَإِنْ أَرَادَا فِصَالًا عَنْ تَرَاضٍ مِنْهُمَا وَتَشَاوُرٍ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا ۗ وَإِنْ أَرَدْتُمْ أَنْ تَسْتَرْضِعُوا أَوْلَادَكُمْ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِذَا سَلَّمْتُمْ مَا آتَيْتُمْ بِالْمَعْرُوفِ ۗ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ

دایکان (ته‌ڵاقدراو بن یان نه‌ء) دوو ساڵی ته‌واو با شیر به منداڵه‌کانیان بده‌ن بۆ هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی منداڵه‌که‌یه (واته باوکی یان به‌خێوکه‌ری) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک به شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ندی ئایین ئاماده بکات، ئه‌رک له‌سه‌ر هیچ که‌س دانانرێت جگه له توانای خۆی، نابێت هیچ دایکێک زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆی منداڵه‌که‌یه‌وه‌، هه‌روه‌ها باوکیشی نابێت زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆیمنداڵه‌که‌یه‌وه و له‌سه‌ر میراتگری منداڵه‌که‌شه وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که باسکران، خۆ ئه‌گه‌ر دایک و باوک هه‌ر کاتێک به ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوولایان ویستیان منداڵه‌که‌یان له شیر ببڕنه‌وه‌، ئه‌وه قه‌یناکات و هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نی یه له‌و باره‌یه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی منداڵه‌کانتان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناکات و هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه‌، به‌مه‌رجێک ماف و کرێیان به‌جوانی و شایسته پێ بده‌ن، له خوا بترسن و پارێزکاربن و چاک بزانن به‌ڕاستی خوا زۆر بینایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

تەفسیر

دایکان دەتوانن بۆ ماوەی دوو ساڵی تەواو شیر بە مناڵەکانیان بدەن، دیاری کردنی ئەو دوو ساڵە بۆ ئەو کەسەیە کە دەیەوێت ماوەی شیردانەکەی تەواو بکات، وە پێویستە لەسەر باوکی مناڵەکە بە شێوەیەکی جوان و بە پێی باوی موسڵمانانی ئەو شوێنە کە پێچەوانەی شەرع نەبێت خەرجی خواردن وجلوبەرگ وپۆشاکی ئەو ئافرەتە تەڵاقدراوانە بدەن کە شیردەدەن بە مناڵەکانیان، خوای گەورە بەدەر لە توانا ودەسەڵات داواو تەکلیف لەھیچ کەسێک ناکات، وە دروست نیە بۆ ھیچ کەسێک لە دایک وباوک مناڵ بکەنە ھۆکارێک بۆ زیان گەیاندن بەوی تریان، ئەگەر منداڵ باوکی نەبوو، وە ھیچ ماڵو سامانیشی نەبوو لەسەر میرات بەرەکەی پێویستە خەرجی ومەسروفی ئەو مناڵە بدات ھەروەک چۆن لەسەر باوکی پێوست بوو خەرجی ومەسروفی بدات، ئەگەر ھاتوو باوک ودایک وویستیان پێش دوو ساڵەکە مناڵەکەیان لە شیر ببڕنەوە ئەوە دەتوانن بیبڕنەوە وھیچ گوناھیان ناگات، ئەگەر ھاتوو لەبەر بەرژەوەندی مناڵەکە بوو، وە بە ڕاوێژ و ڕەزامەندی ھەردوولایان بوو، وە ئەگەر ھاتوو وویستان دایەن شیر بدات بە مناڵەکانتان ئەوە ھیچ گوناھتان ناگات ئەگەر لەگەڵ دایەنەکە ڕێک کەوتن بەپێی داب ونەریتی ڕۆژ کرێیان بدەنێ بەبێ کەم وکورتی وھیچ دواخستنێک، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بزانن بێگومان خوای گەورە بە گشت کاروکردەوەتان بینایە وھیچی لێ وون نابێت، وە پاداشت وسزای ھەموو کاروکردەویەکتان دەداتەوە کە پێش خۆتانی دەخەن بۆ ڕۆژی دوایی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە