سورەت 2 · جوزء 2
سورة البقرة · 2:210
هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ يَأْتِيَهُمُ اللَّهُ فِي ظُلَلٍ مِنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ
ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری سپی له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا، ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (ده‌رگای ته‌وبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئه‌وسا هه‌موو کار‌و فرمانێک هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تەفسیر
ئەوانەی شوێن ھەنگاو وڕیچکەکانی شەیتان کەوتوون و لەڕێگای ھەق لایانداوە،چاوەڕوانی ھیچ شتێک ناکەن ئەوە نەبێت لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە بێت بۆلایان لە پەڵە ھەورێکدا دادوەری وقەزاوەت بکات لە نێوانیاندا؟ ھاتنێک شیاوی گەورە وبڵندی ئەو بێت، وە فریشتەکانیش لە ھەموو لایەکەوە دەوریان دابن وڕیزیان بەستبێت، ئەو کاتە فەرمانی خوایان بەسەردا جێ بەجێ بکرێت وکۆتایی پێ بھێنرێت، ئەوسا ئەنجامی کاروباری ھەموو دروستکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە