سورەت 2 · جوزء 2

سورة البقرة · 2:205

وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ

هه‌ر کاتێک ئه‌و جۆره که‌سه پشتی هه‌ڵکردو ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا کرد؛ هه‌وڵ و کۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشوب به‌رپا بکات و خراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ له‌ناو ببات و پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام بدات، بێگومان خوا فه‌سادو خراپه و تاوانی ناوێت.

تەفسیر

جا ھەر ئەو دووڕووە کە پشتی تێکردیت ولێت جودابویەوە، تێدەکوشێت وھەوڵی بەردەوام دەدات لەزەویدا بۆ ئەوەی خراپە و تاوان وگوناھی تێدا بکات، کیڵگە ومەڕ وماڵات لەناو دەبات، ھەرگیز خوا خراپەکاری و خراپەکارانی خۆش ناوێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە