سورەت 2 · جوزء 2

سورة البقرة · 2:178

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي الْقَتْلَى ۖ الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالْأُنْثَىٰ بِالْأُنْثَىٰ ۚ فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاءٌ إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ۗ ذَٰلِكَ تَخْفِيفٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ ۗ فَمَنِ اعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، پێویست كراوه له‌سه‌رتان: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ كوژراوه‌كان، كه‌سێكی ئازاد به‌كه‌سێكی ئازاد و به‌نده‌ش له جیاتی به‌نده و ئافره‌ت له جیاتی ئافره‌ت (واته هه‌ر كه‌سێك به تاوانی كوشتنی ناحه‌ق هه‌ستا ده‌بێت بكوژرێته‌وه‌)، جا ئه‌وه‌ی چاوپۆشی شتێكی لێكرا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌، با حه‌قداری كوژراوه‌كه چاك ڕه‌فتاربێت له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌داو بكوژه‌كه به‌جوانی خوێن به‌های كوژراوه‌كه بدات و ئه‌وه كار ئاسانكردن و سۆزو میهره‌بانیه‌كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (كه له‌جیاتی كوشتنه‌وه خوێنبایی وه‌ربگیرێت) ئه‌وسا ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژی بكات و له سنوور بترازێت سزای به‌ئێشی بۆ ئاماده‌كراوه‌.

تەفسیر

ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان بە خوا و پێغەمبەرەکەی ھێناوە، لەسەرتان فەرزکراوە لەتۆڵەی ئەو کەسانەی بە دەست ئەنقەسد ودوژمنکاری دەکوژرێن، بکوژەکان ھاوشێوەی کوژراوەکان سزا بدرێن، کەسی ئازاد لە تۆڵەی کەسی ئازاد، وە کەسی کۆیلە لە تۆڵەی کۆیلە، وە کەسی مێینە لە تۆڵەی مێینەدا دەکوژرێتەوە، جا ئەگەر ھاتوو کەسی کوژراو پێش مردنی یان کەسوکارەکەی لە بکوژەکە خۆش بوون لەبەرامبەر پێدانی خوێنەکەیدا، ئەویش بریتیە لە پێدانی ئەندازەیەک ماڵوسامان لە لایەن بکوژەکەوە لە بەرامبەر لێخۆش بوون لێی، جا ئەو کەسەی کە لە بکوژەکە خۆش دەبێت، ئەبێت بەجوانترین شێوە داوای خوێنی کوژراوەکەیان بکەن، نەک بە منەت کردن وئازاردانیان، وە لەسەر بکوژەکەیش پێویستە بەجوانترین شێوە خوێنی کوژراوەکە بدات بەبێ ئەوەی ئەمڕۆ وبەیانی پێ بکات ولەکاتی خۆی دوایبخات، ئەو لێخۆش بوون ووەرگرتنی خوێنە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بارسوکی وبەزەییە خوایە بۆ ئەم ئومەتە، جا ھەر کەسێک دوای لێخۆش بوون وڕازی بوون بە وەرگرتنی خوێن دەستدرێژی بکاتە سەر بکوژەکە ئەوا سزای سەختی بەئازاری بۆ ھەیە لەلایەن خوای گەورەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە