سورەت 2 · جوزء 2

سورة البقرة · 2:175

أُولَٰئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَىٰ وَالْعَذَابَ بِالْمَغْفِرَةِ ۚ فَمَا أَصْبَرَهُمْ عَلَى النَّارِ

ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن كه گومڕاییان وه‌رگرتووه له باتی هیدایه‌ت و سزایان كڕیوه له باتی چاوپۆشی و لێبووردن، ئای چه‌نده خۆگرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ!!

تەفسیر

ئەوانەی وەصف کران بە شاردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە خەڵکی پێویستیان پێی ھەیە، ئەوانە ھەر ئەوانەن کە ھیدایەت و ڕێنمونیان گۆڕیەوە بە گومڕایی وسەر لێشێواوی، کاتێک زانیاری ھەق وڕاستیان شاردەوە لەخەڵکی، وە لێخۆش بوونی خوای گەورەیان گۆڕیەوە بە سزای سەختی دۆزەخ، دەبێت چۆن بتوانن لەسەر کردنی ئەو کارانە خۆڕاگربن کە دەبێتە ھۆی چوونە دۆزەخهیانەوە؟ وەک ئەوەی ھیچ گوێ نەدەن بە سزای ئەو کارانەی کە دەیکەن، گوایە بەلای خۆیانەوە وا گومان دەبن کە بتوانن خۆڕاگربن لەبەرامبەر سزای دۆزەخدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە