سورەت 2 · جوزء 2

سورة البقرة · 2:151

كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولًا مِنْكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُمْ مَا لَمْ تَكُونُوا تَعْلَمُونَ

هه‌ر وه‌كو (بۆ ته‌واو كردنی نازو نیعمه‌تم) له نێوتاندا پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆ ڕه‌وانه كردوون كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه‌، دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشكراتان خاوێن ده‌كاته‌وه‌، فێری قورئان و حیكمه‌ت و داناییتان ده‌كات، ئه‌و شتانه‌تان فێر ده‌كات كه هه‌رگیز خۆتان نه‌تانده‌زانی.

تەفسیر

ھەروەک چۆن نیعمەتێکی تریشمان پێ بەخشین، کاتێک لەناو خۆتان پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانە کردن، بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆمانتان بەسەردا دەخوێنێتەوە، وە بەشتە چاک وباشەکانیش کە فەرمانمان پێکردووە پاکتان دەکاتەوە لە ژەنگ وژاری بت پەرستی، وە ڕێگریتان لێدەکات لە ئاکارە ناپەسەند و خووە خراپەکان، وە قورئانی پیرۆز وسوننەتان فێر دەکات، وە ئەو شتانەتان فێر دەکات لە کاروباری ئاین ودونیاتان کە نەتاندەزانین و شارەزای نەبوو بوون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە