سورەت 2 · جوزء 2
سورة البقرة · 2:145
وَلَئِنْ أَتَيْتَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ بِكُلِّ آيَةٍ مَا تَبِعُوا قِبْلَتَكَ ۚ وَمَا أَنْتَ بِتَابِعٍ قِبْلَتَهُمْ ۚ وَمَا بَعْضُهُمْ بِتَابِعٍ قِبْلَةَ بَعْضٍ ۚ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ۙ إِنَّكَ إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ
سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بچیت بۆ لای ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه، به هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بته‌وێت شوێنی ڕاستی بكه‌ون و ڕووبكه‌نه ڕووگه‌ی تۆ، ڕووی تێناكه‌ن و به‌قسه‌ت ناكه‌ن، تۆش هه‌رگیز شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی ئه‌وان نابیت، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی هه‌ندێكی تریان نین، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت پێڕاگه‌یه‌نرا له‌م باره‌یه‌وه، بێگومان تۆ ده‌چیته ڕیزی سته‌مكارانه‌وه (ئه‌سته‌مه تۆ وابیت، ئه‌ی فرستاده‌ی خوا).
تەفسیر
سوێند بێت بەخوا ئەی پێغەمبەر ئەگەر بێت‌و تۆ ھەر نیشانە وبەڵگەیەک بھێنێت وپیشانی خاوەن نامەکانی بدەیت لە جولەکە وگاورەکان لەسەر ئەوەی گۆڕینی قیبلە کارێکی ڕاست ودروست بووە، ئەوان لەبەر سەرسەختی خۆیان لەبەرامبەر ئەوەی تۆ ھێناوتە، وە لەبەر خۆبەگەورە زانین لەشوێنکەوتنی ھەق، ھەرگیز ڕوو ناکەنه ئەو قیبلەیەی تۆ ڕووی تێدەکەیت، وە تۆیش دوای ئەوەی خوای گەورە ڕووی وەرگێڕایت لەو قیبلەیەی کە پێشوتر ڕووت تێدەکرد، جارێکی تر روو ناکەیتەوە قیبلەکەی ئەوان، وە ھیچ کەسێکیش لە ئەوان ڕوو ناکەنە قیبلەی یەکتر، چونکە ھەر دەستە وتاقمێکیان ئەوی تریان بێباوەڕ وکافر دەکات، ئەگەر بێت‌و تۆ شوێن ھەواو ئارەزووی ئەوانە بکەویت لەبارەی ڕوو کردنە قیبلە وغەیری ئەوەیش لە شەریعەت وئەحکامەکانی تر، دوای ئەوەی کە زانستی ڕاست ودروستت لای خوای گەورەوە بۆ ھات کە ھیچ گومان ودوو دڵی تێدا نیە، ئەوا ئەو کاتە بە پشتھەڵکردنە ھیدایەت تۆ لە ستەمکاران دەبیت، وشوێن ھەواو وئارەزووت دەکەویت، ئەم ووتارە بۆ پێغەبمەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەم شێوەیە بەڵگەیە لەسەر خراپی شوێنکەوتنی ئەوان، وە ئیلا خوای گەورە پیغەمبەرەکەی پاراستوە لەوەھا کارێک، وە دیسان ترساندنی ئومەتەکەشییەتی لەدوای خۆی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە