سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:98

وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنْ قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُمْ مِنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًا

ئێمه چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوبردووه‌، ئایا هه‌ست ده‌که‌یت که یه‌کێ له‌وانه مابێت، یان سرته‌یه‌ک، چرپه‌یه‌ک، مشه‌یه‌کیان، لێوه بێت؟!

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - لە پێش ئەمان چەندەھا ئوممەت و کۆمەڵانی ترمان لەناو برد، ئایا ئەمڕۆ ھیچ ھەست دەکەیت کەسێک لەوان مابێت؟ وە ئایا گوێت لە دەنگی نھێنی کەسیان دەبێت؟ ئەوەی دووچاری ئەوان بوو، بێگومان دووچاری غەیری ئەوانیش دەبێت بەیارمەتی خوای گەورە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە