سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:9

قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِنْ قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْئًا

وتی: په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕیاری داوه و فه‌رمووشیه‌تی ئه‌وکاره لای من زۆر ئاسانه‌، به‌ڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووه، وه‌نه‌بێت شتێکت بوو بیت (نه ناوت هه‌بووه نه بوون)...

تەفسیر

فریشتەیەک ھاتە لای و پێی وت : ئەوەی کە دەڵێیت ڕاستەو وایە، ژنەکەت نەزۆکە و مناڵی نابێت، وە خۆیشت پیر بوویت و گەیشتوویتە کۆتایی تەمەنت و ئێسکەکانت سست و لاواز بوون، بەڵام پەروەردگارت دەفەرموێت: بەدیھێنانی (یەحیا) و بوونی لە ژنێکی نەزۆک و پیاوێکی پیر، تەمەنی گەیشتبێتە کۆتاییەکانی بۆ خوای گەورە ھەر زۆر ئاسانە، - ئەی زەکەریا- من پێشتر تۆم بەدیھێناوە لە نەبوونەوە، پێشتر شتێک نەبویت باس بکرێیت و ناوت بھێنرێت، چونکە بوونت نەبووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە