سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:73

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا أَيُّ الْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَقَامًا وَأَحْسَنُ نَدِيًّا

کاتێک ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا به ڕوون و ئاشکرا بخوێنرێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه‌: باشه کام له‌و دوو ده‌سته‌یه، جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش و ژیانی پڕ عه‌یش و نۆشی بۆ لواوه‌!! (نه‌فامان پێوه‌ریان ژیانی دنیای ته‌مه‌ن کۆتایه‌).

تەفسیر

ھەرکاتێک ئەو ئایەت و نیشانە و بەڵگە ڕوونانەی کە ناردومانەتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان بە سەریاندا بخوێنرێتەوە، ئەو کاتە بێباوەڕان بە باوەڕداران دەڵێن: ئایا کام لەم دوو دەستە و تاقمە (ئێمە و ئێوە) لە دونیادا ژیانی خۆشتر و کۆڕ و کۆبوونەوە و جێگا و ڕێگای باشترە، ئێمە یان ئێوە ؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە