سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:58

أُولَٰئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ مِنْ ذُرِّيَّةِ آدَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِنْ ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا ۚ إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَٰنِ خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا ۩

ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوای گه‌وره نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕشتوون له پێغه‌مبه‌ران، له نه‌وه‌ی ئاده‌م و ئه‌وانه‌ش (که له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوحدا سوارمان کردن و له نه‌وه‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب و له‌وانه‌ی که هیدایه‌تمان داون و هه‌ڵمان بژاردوون، ئه‌وانه‌، هه‌رکاتێک ئایه‌ته‌کانی خوای میهره‌بانیان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه‌، به په‌له سوژده ده‌به‌ن و ئه‌سرین له دیده‌یان ده‌بارێت، (له سۆزو خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریان دڵانی پڕ له نوورو ئیمانیان ده‌کوڵێت) و ده‌گرین.

تەفسیر

ئەوانەی لەم سورەتەدا ناویان ھات و باسکران، سەرەتا لە زەکەریاوە، تا دەگاتە ئیدریس (سەلامی خوا لە ھەموویان بێت) ئەو کەسانە بوون کە خوای گەورە نیعمەت و بەخششی خۆی بەسەردا ڕشتن، بە پێغەمبەرایەتی لە نەوەکانی ئادەم (سەلامی خوای لێ بێت) وە لەنەوەکانی ئەوانەیش بوون کە لەگەڵ نوح (سەلامی خوای لێ بێت) لەکەشتییەکەدا ھەڵمان گرتن، وە لە نەوەکانی ئیبراھیم و نەوەکانی یەعقوب (سەلامی خوایان لێ بێت)، وە لەوانەیش بوون ڕێنوماییمان کردن و ھەڵمان بژاردن و کردمانن بە پێغەمبەر، ئەوانە ھەرکات گوێیان لە ئایەتەکانی خوای گەورە بوایە بخوێنرایەتەوە دەست بەجێ سوژدەیان بۆ خوا دەبرد، وە لەترسی خوای گەورە دەگریان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە