سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:46

قَالَ أَرَاغِبٌ أَنْتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْرَاهِيمُ ۖ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ ۖ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا

(باوکی ئیبراهیم به‌سه‌غڵه‌تیه‌وه‌) وتی: بۆچی ئه‌ی ئیبراهیم تۆ (ئه‌وه‌نده‌) له خواکانی من بێزاری، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و واز نه‌هێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکه‌ن و) بێگومان به‌رد بارانت ده‌که‌م، بڕۆ، ون به له‌به‌رچاوم هه‌ر نه‌تبینمه‌وه‌.

تەفسیر

ئازەر بە ئیبراھیمی کوڕی وت (سەلامی خوای لێ بێت) : ئەی ئیبراهیم ئایا تۆ پشت دەکەیتە پەرستنی ئەو بتانە (ئەو خوایانە) ی من دەیانپەرستم؟! ئەگەر دەست ھەڵنەگریت لە قسەو وتن بەو بتانە ئەوا بەرد بارانت دەکەم، بڕۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لێم دووربە و قسەم لەگەڵدا مەکە و لەگەڵم کۆمەبەرەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە