سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:4

قَالَ رَبِّ إِنِّي وَهَنَ الْعَظْمُ مِنِّي وَاشْتَعَلَ الرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُنْ بِدُعَائِكَ رَبِّ شَقِيًّا

وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه‌، به‌ڵام من هه‌رگیز له دوعاو پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نائومێد نه‌بووم و (ده‌ستت نه‌ناوه به‌ڕوومه‌وه‌).

تەفسیر

پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان خۆت چاک دەزانیت ئێسکەکانم لاواز بووە، وە مووە سپیەکانی سەریشم زۆر بوون و پیر بووم، وە ھیچ نائومێدیش نیم لە گیرا نەبوونی نزا و پاڕانەوەکانم کە لێت دەپارێمەوە، بەڵکو ھەرکاتێک داوام لێت کردبێت وەڵامت داومەتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە