سورەت 19 · جوزء 16

سورة مريم · 19:14

وَبَرًّا بِوَالِدَيْهِ وَلَمْ يَكُنْ جَبَّارًا عَصِيًّا

هه‌روه‌ها چاک ڕه‌فتارو جوان ڕه‌فتار بوو له‌گه‌ڵ باوک و دایکیدا، وه‌نه‌بێت ئه‌و که‌سێکی دڵره‌ق و یاخی و ناله‌بار بوو بێت.

تەفسیر

ئەو چاکەکار بوو بەرامبەر دایک و باوکی، بەسۆز و نەرم و نیان بوو لەگەڵیان، بەباشی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکردن، وە کەسێکی خۆبەزلزان و لوتبەرز نەبوو لەئاست تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگار و دایک و باوکی، وە کەسێکی سەرپێچیکاریش نەبوو بەرامبەر پەروەردگار و دایک و باوکی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە