سورەت 18 · جوزء 16

سورة الكهف · 18:88

وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ ۖ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه پاداشتی چاک بۆ ئه‌وه‌، له‌مه‌ودوا قسه‌ی خۆش و فه‌رمانی ئاسان و کاری سووکی ده‌ده‌ین به‌سه‌ردا.

تەفسیر

بەڵام ھەرکەسێکیان باوەڕ بھێنێت بە خوای گەورە و کاروکردەوەی چاک بکات، ئەوا خوای گەورە بەھەشتی دەداتێ، پاداشتی پەروەردگاریەتی لەبەرامبەر باوەڕ و کردەوە چاکەکانی، وە کاتێکیش فەرمانیان پێدەکەین بەشێوەیەکی نەرم و نیان و لەسەرخۆ مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە