سورەت 18 · جوزء 16
سورة الكهف · 18:86
حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْمًا ۗ قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا
(خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆرئاوا، (که‌وا ده‌هاته به‌رچاو) له گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا ده‌بێت، له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وت له قه‌ومێکی (خوانه‌ناس و بێ دین)، ئێمه‌ش پێمان وت: ئه‌ی (ذو القرنین) یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کوفر و تاوانیان به‌رده‌وام بوون) یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (ئه‌گه‌ر شوێنی ئیمان و چاکه نه‌که‌وتن).
تەفسیر
بەسەر زەویدا ڕۆیشت ھەتا گەیشتە کۆتایی زەوی لەو جێگایەی كه ڕۆژی لێ ئاوا دەبێت، ڕۆژی بەدی کرد وەک ئەوەی بڵێیت لەکانییەکی گەرمی قوڕی ڕەشدا ئاوا دەبێت، وە لەوێ لای ڕۆژئاواوە گەلێکی بێباوەڕی بینی، سەرپشکمان کرد و پێمان وت: ئەی خاوەنی دوو شاخەکە، یان ئەوەتانێ ئەوانە بەکوشتن یان بەھەر شێوەیەکی تر سزا بدە، یان ئەوەتانێ لەگەڵیان چاک بیت و بانگەوازیان بکە بۆ یەکخواپەرستی.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە