سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:74

فَانْطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا لَقِيَا غُلَامًا فَقَتَلَهُ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُكْرًا

(دوایی دابه‌زینه سه‌ر وشکانی) که‌وتنه ڕێ، هه‌تا گه‌یشتنه منداڵێك، زاناکه گرتی و کوشتی، موسا وتی: سه‌یره‌، ئه‌وه بۆچی که‌سێکی بێ گوناهت کوشت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانێکی وای کردبێت و (شایسته‌ی کوشتن بێت) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کارێکی ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌وات ئه‌نجامدا!!

تەفسیر

دوای ئەوەی لە کەشتییەکە ھاتنە خوارەوە ھەردووکیان بە کەناری دەریاکەدا کەوتنەڕێ، مناڵێکیان بەدی کرد ھێشتا باڵغ نەبوو بوو، لەگەڵ ھەندێک مناڵی تر یاری دەکرد، خضر ھەستا ئەو مناڵەی کوشت، ئەمجا موسا پێی وت: ئایا نەفسێکی پاکی بێگوناھت کوشت کەھێشتا باڵغ نەبووە؟ ! بەڕاستی کارێکی زۆر خراپی ناپەسەندت ئەنجامدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە