سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:71
فَانْطَلَقَا حَتَّىٰ إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا ۖ قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا
هه‌تا کاتێك پێکه‌وه ده‌رچوون و سواری که‌شتیه‌که بوو‌ن، زاناکه ده‌ستی کرد به کون کردن و عه‌یبدار کردنی، مو‌سا (خۆی پێنه‌گیراو) وتی: باشه، ئاخر، ئه‌وه تۆ ئه‌م که‌شتیه کون ده‌که‌یت، ده‌ته‌وێت هه‌رچی سه‌رنشینه‌کانی هه‌یه نوقمی بکه‌یت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کارێکی ناشایسته‌ی گه‌وره‌ت کرد!!
تەفسیر
کاتێک ڕێکكەوتن لەسەر ئەوەی بڕیاریان لێدا، ھەردوو پێکەوە بەڕێکەوتن بۆ قەراغ دەریاکە، تاگەیشتن بە کەشتییەک، لەبەر ڕێز و حورمەتی خضر کرێیان لێ وەرنەگرتن و سواری کەشتییەکە بوو‌ن، خضر بە نوکی تەختەدارێک کەشتییەکەی کوون کرد، مو‌سا (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وت: ئایا تۆ ئەو کەشتییە کوون دەکەیت کە خاوەنەکانی ئێمەیان بەبێ کرێ لەگەڵ خۆیاندا سوار کرد، تۆ دەتەوێت خەڵکەکەی نوقمی دەریا بن، بەڕاستی کارێکی خراپ و ناشایستەی گەورەت کرد.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە