سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:60

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَاهُ لَا أَبْرَحُ حَتَّىٰ أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا

(یادیان بێنه‌) کاتێك موسا به‌هاوه‌ڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ ناده‌م و ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ڕۆژم پێ بچێت تا ده‌گه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه یه‌کده‌گرن یان ده‌گه‌مه ئه‌نجام، یاخود ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم (خوای گه‌وره ویستوویه‌تی موسا پێغه‌مبه‌ر علیه السلام تێبگه‌یه‌نێت که به‌نده‌ی هه‌یه له بواری تردا شاره‌زان، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنموویی کردووه تا بگه‌ڕێت به‌شوێن ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا و له‌وانیش سوود وه‌ربگرێت).

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو کاتە وەبیر خەڵکی بھێنەرەوە کاتێک موسا (سەلامی خوای لێ بێت) بە خزمەتکارەکەی (یوشەعی کوڕی نون) ی وت: من بەردەوام دەڕۆم تا دەگەمە جێگای بەیەک گەیشتنی دوو دەریاکە، یان کاتێکی زۆرتر دەڕۆم تا دەگەمە لای بەندە خواناسە چاکەکە، بۆ ئەوەی لێوەی فێری زانست ببم.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە