سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:5
مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ۚ إِنْ يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا
جا ئهوانه نه خۆیان و نه باوو باپیرانیان له ڕووی زانست و زانیاری و تێگهیشتنهوه ئهو گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن، ئهو بوختانهیان قسهیهکی زۆر گهورهو ناڕێکه که له دهمیان دهردهچێت، ئهوانه جگه له درۆو گوفتاری نابهجێ هیچی تر ناڵێن.
تەفسیر
ئەوانەی ئەو درۆ و دەلەسانە ھەڵدەبەستن کە گوایە خوای گەورە مناڵی ھەیە ھیچ زانیاریەک یا بەڵگەیەکیان نییە دەربارەی ئەوەی ھەڵیانبەستووە بۆ خوا، ھەروەک چۆن باوباپیرانیشیان کە ئەمان لاساییان کردونەتەوە ئەو زانیارییەیان نەبووە، بێگومان ئەم وتە قێزەونەی لە زاریان دەردەچێت زۆر گەورەیە و ھیچ بیریان لێ نەکردووەتەوە، ئەوانە درۆ و دەلەسە نەبێت ھیچ شتێکی تر نالێن، وتەکانیان ھیچ بنەما و پاڵپشتیەکی نییە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە