سورەت 18 · جوزء 15
سورة الكهف · 18:39
وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَاءَ اللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ۚ إِنْ تَرَنِ أَنَا أَقَلَّ مِنْكَ مَالًا وَوَلَدًا
ده‌بوا کاتێك چوویته ناو باخه‌که‌ته‌وه، بتوتایه: ما شا‌ء الله، هه‌رچی خوا ویستی له‌سه‌ر بێت هه‌ر ئه‌وه پێش دێت ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته به‌خششی خوایه‌و به‌هه‌رکه‌س بیه‌وێت ده‌یبه‌خشێت، هیچ هێزو توانایه‌ك بۆ هیچ که‌س نی یه ته‌نها به‌هۆی خواوه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر تۆ من ده‌بینیت ماڵ و سامان و نه‌وه‌م له تۆ که‌متره...
تەفسیر
دەبوو ئەو کاتەی چوویتە ناو باخ و باخاتەکەتەوە بتوتایە: (ماشاء اللە لا قوة لأحد الا باللە) ((ئەمە ئەوەیە کە خوا بۆ منی ویستووە وهەرچیەکی ویست ئەنجامی دەدات، من خۆم دەسەڵاتی ئەوەم نەبوو ئەم ھەمووە نیعمەت و بەخششە بۆ خۆم بەدەست بھێنم، تەنھا بەیارمەتیدان وفەزڵی خوای گەورە بەدەست دەھێنرێت))، وە ھەر خۆی خاوەنی ھێز و دەسەڵاتە، ئەگەر تۆ وادەبینیت من لە تۆ ھەژارترم و لە تۆیش مناڵ و کوڕ و کاڵم کەمترە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە