سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:24

إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ۚ وَاذْكُرْ رَبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَىٰ أَنْ يَهْدِيَنِ رَبِّي لِأَقْرَبَ مِنْ هَٰذَا رَشَدًا

مه‌گه‌ر بڵێیت: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت و ویستی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێت، یادی په‌روه‌ردگاریشت بکه کاتێك که له بیرت چوو بڵێیت (ان شاء الله‌) له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکدا بڵێ: ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بکات بۆ به‌ڵگه‌یه‌کی نزیکتر له‌مه تا به‌و شێوه‌یه‌ی که پێی چاکه‌و لای په‌سه‌نده جێبه‌جێی بکه‌م.

تەفسیر

مەگەر کاتێک نەبێت ئەنجامدانی ئەو کارە پەیوەست بکەیت بە ویستی خوای گەورە و بڵێیت: سبەینێ فڵان کار ئەکەم ئەگەر خوای گەورە ویستی لەسەر بێت، یادی پەروەردگارت بکە لەکاتی لەبیر چوونت بە وتنی: وشەی ( إن شاء اللە) وە بڵێ: ئومێدم وایە لەم کارەدا پەروەردگارم ڕێنموییم بکات بۆ نزیکترین ڕێگا، رێنمونی تەوفیق و یارمەتیدان بێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە