سورەت 18 · جوزء 15

سورة الكهف · 18:2

قَيِّمًا لِيُنْذِرَ بَأْسًا شَدِيدًا مِنْ لَدُنْهُ وَيُبَشِّرَ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا

کردوویه‌تی به‌چاودێری هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاده‌میزاده‌و ڕێك و ڕاسته له هه‌موو شتێکدا، بۆ ئه‌وه‌ی یاخیه‌کان له سزایه‌کی سه‌خت بێدار بکاته‌وه که له‌لایه‌ن خواوه ( له دنیاو قیامه‌تدا) یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و مژده‌ش بدات به‌و ئیماندارانه‌ی که کارو کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که‌به‌ڕاستی پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ئاماده‌یه‌.

تەفسیر

بەڵکو ئەو قورئانە پەرتووکێکی ڕاست و پایەدارە کە ھیچ جۆرە دژیەکی و جیاوازیەکی تێدا نییە، بۆ ئەوەی بێباوەڕان بەسزای سەخت و بەھێزی خۆی بترسێنێت، کە چاوەڕوانیانە، وە موژدەی دڵخۆشکەریش بدات بەو باوەڕدارانەی کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن کە پاداشتێکی زۆر چاکیان بۆ ئامادە کراوە ھیچ پاداشتێک ھاوشێوەی ئەو نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە