سورەت 18 · جوزء 16
سورة الكهف · 18:110
قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ يُوحَىٰ إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۖ فَمَنْ كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها ئاده‌میزادێکم وه‌ک ئێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه وه‌حی و نیگام بۆ دێت (ئه‌م ڕاستیه‌تان تێبگه‌یه‌نم) که: بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌دیداری په‌روه‌ردگاری شادببێت، به‌خۆ‌شنودیه‌وه با کار‌و کرده‌وه‌ی چاک و دروست ئه‌نجام بدات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له په‌رستندا هیچ که‌سێک نه‌کاته هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆی.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: منیش تەنھا وەک ئێوە مرۆڤێکم، ھێندەی ھەیە من وەحیم بۆ دەکرێت (لە لایەن خواوە)، وە بەراستی پەرستراوی ئێوە تەنھا یەک پەرستراوە و ھیچ ھاوەڵ و ھاوبەشی نییە، ئەویش زاتی ھەق تەعالای (اللە) یە، ھەر کەس بترسێت لەو ڕۆژەی دەگاتەوە بە پەروەردگاری، ئەوا با کردەوەی چاک بکات موافقی شەرع بێت، وە تەنھایش لەبەر ڕەزامەندی خوا بێت و بە دڵسۆزی بۆ ئەوی بکات، وە ھیچ شەریک و ھاوبەشێکیش لە پەرستنیدا بۆ پەروەردگاری بڕیار نەدات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە