سورەت 18 · جوزء 16

سورة الكهف · 18:101

الَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِي غِطَاءٍ عَنْ ذِكْرِي وَكَانُوا لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا

ئه‌وانه‌ی که په‌رده به‌سه‌ر چاویاندا هاتبوو (نه‌یانده‌ویست نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێمه ببینن) و یادی ئێمه بکه‌ن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمه‌یان نه‌بوو، حه‌زیان لێ نه‌ده‌کرد).

تەفسیر

دەرمانخست بۆ ئەو بێباوەڕانەی کە لە ژیانی دونیا چاوی دڵیان کوێر بوو لە ئاست یاد و زیکری خوا، ئەوانەی پەردە ھەبوو بەسەر چاویانەوە نەیدەھێشت دەسەڵاتی خوا ببینن و یادی ئەو بکەن، وە نەیاندەتوانی گوێبیستی بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی خوا ببن، بیستنێک گوێی دڵیان بکاتەوە و ھەقی پێ ببیستن و قبوڵی بکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە