سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:98

ذَٰلِكَ جَزَاؤُهُمْ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا وَقَالُوا أَإِذَا كُنَّا عِظَامًا وَرُفَاتًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا

ئه‌و دۆزه‌خه پاداشتیانه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو (له بوونه‌وه‌رو له قورئاندا) ده‌شیانوت: باشه‌، ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه بووینه ئێسك و پڕتووکاین، ئایا ئێمه به‌ڕاستی جارێکی تر سه‌رله‌نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه‌؟!

تەفسیر

ئەو سزایەی دووچاریان دەبێت تۆڵەی کوفر و بێباوەڕییانە بەو بەڵگە و نیشانانەی دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەمان، وە بەدووریان دەزانی زیندوو ببنەوە و دەیانوت : ئەگەر مردین و بووین بە ئێسک و پروسکی ڕزیو و پارچە پارچەی لێک جودا، ئایا جارێکی تر و سەر لە نوێ زیندوو دەکرێینەوە؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە