سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:83

وَإِذَا أَنْعَمْنَا عَلَى الْإِنْسَانِ أَعْرَضَ وَنَأَىٰ بِجَانِبِهِ ۖ وَإِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ كَانَ يَئُوسًا

کاتێکیش نازو نیعمه‌ت ببه‌خشین به ئینسانی (خوانه‌ناس) ڕوو وه‌رده‌گێڕێت و فیز ده‌کات و هه‌ر خه‌مخۆری خۆیه‌تی، کاتێکیش ناخۆشی و ته‌نگانه‌ی تووش دێت، ئه‌وه نائومێدو په‌ست و غه‌مگین ده‌بێت.

تەفسیر

ئەگەر نیعمەت و بەخششی خۆمان ڕشت بەسەر مرۆڤدا، وەک نیعمەتی لەش ساغی و دەوڵەمەندی ئەوا پشت ھەڵدەکات لە خوای گەورە و شوکر و سوپاسی ناکات و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی نابێت، وە ڕووی خۆی وەردەگێڕێت لە ملھوڕی و خۆبەزلزانینی زیاتر لەخوا دوور دەکەوێتەوە، جا ئەگەر دووچاری نەخۆشی یان ھەژاری یان ھەر ناخۆشی و بەڵاو موسیبەتێک بوو، ئەو کاتە زۆر بێ ئومێد ئەبێت لە ڕەحمەت و میھرەبانی خوا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە