سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:74

وَلَوْلَا أَنْ ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدْتَ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْئًا قَلِيلًا

خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌کردایه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت (به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بانگه‌وازه‌که‌ت) که‌مێك به لایاندا مه‌یل بکه‌یت و به‌دڵی ئه‌وان بکه‌یت!!

تەفسیر

ئەگەر بھاتایە منەتی ئەوەمان نەکردایە بەسەرتا بەوەی لەسەر ھەق و ڕاستی تۆمان چەسپاو و دامەزراو نەکردایە ئەوا نزیک بوو لەبەر بەھێزی فڕوفێڵ و تەڵەکەبازیان کە تۆ ھەر سوریت لەسەر باوەڕھێنانیان، بەلاڕێدا بتبەن و ھەندێ مەیلت بچێت بەلایاندا، ئەو کاتە ھاوڕا دەبوویت لەوەی بۆیان پێشنیار کردبوویت، بەڵام ئێمە تۆمان پاراست و نەمانھێشت مەیلی دڵت بچێت بەلایاندا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە