سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:72

وَمَنْ كَانَ فِي هَٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًا

جا ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا (دڵ و ده‌روون و بیرو هۆشی) کوێر بێت، ئه‌وه له قیامه‌تدا چاوی کوێره‌و زۆر سه‌رگه‌ردانترو سه‌رلێشێواوتره‌، چونکه چاوی سه‌ری بۆ بینایی و تێفکران به‌کار نه‌هێناوه له دنیادا.

تەفسیر

ھەر کەسێک لە ژیانی دونیادا دڵی کوێر بێت لە ئاست وەرگرتنی ھەق و ڕاستی و ملکەچ بوون بۆی، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا خراپتر کوێر دەبێت، وە ڕێنمونی ناکرێت بۆ چوونە بەھەشت، وە گومڕا دەبێت و ڕێگای ھەق و ھیدایەت ون دەکات، چونکە پاداشت بەپێی کاروکردەوەیە، کار وکردەوەت چاک بوو پاداشتەکەیشی چاک دەبێت، وە پەنا بەخوا خراپیش بوو پاداشتەکەیشی خراپ دەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە