سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:49

وَقَالُوا أَإِذَا كُنَّا عِظَامًا وَرُفَاتًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا

ئه‌وانه به سه‌رسامیه‌وه ده‌ڵێن: باشه ئه‌گه‌ر بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئه‌وه سه‌ر له نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌‌وه‌؟!

تەفسیر

موشریک و بتپەرستەکان وەک نکۆڵی و ئینکاری کردنی ڕۆژی زیندووبوونەوە، وتیان: کاتێک مردین و بووین بە ئێسک و پروسکی ڕزیوو، وە لاشەمان فەوتا و تیاچوو، ئایا جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە؟ بێگومان ئەوە کارێکی زۆر دوورە لەڕاستی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە