سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:47

نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَىٰ إِذْ يَقُولُ الظَّالِمُونَ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَسْحُورًا

ئێمه له هه‌موو که‌س چاکتر ده‌زانین که خوانه‌ناسان بۆ گوێت بۆ ده‌گرن، ئه‌وانه کاتێك گوێت لێ ده‌گرن، چپه چپ و سرته سرت ده‌که‌ن، ئه‌وسا سته‌مکاران به‌یه‌کتر ده‌ڵێن: ئێوه شوێن که‌س ناکه‌ون ته‌نها پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت!!

تەفسیر

ئێمە لە ھەموو کەس چاکتر دەزانین سەرانی قوڕەیش بەچی مەبەستێک گوێ لە قورئان دەگرن، ئەوان ھیدایەت و ڕێنوماییان ناوێت، بەڵکو دەیانەوێت سوکایەتی بە قورئان بکەن و قسەی بێھودەی تێکەڵاو بکەن کاتێک تۆ قورئان دەخوێنیت، وە ئێمە بەو چرپانەیش کە مەبەستیان پێی درۆ و دەلەسە و ڕێگری کردنە لە قورئان زانا و ئاگادارین، ئەوانەی کە زوڵم و ستەم لە خۆیان دەکەن بەوەی کافر و بێباوەڕ بوون دەڵێن: - ئەی خەڵکینە - ئەگەر شوێنی ئەم پیاوە بکەون، ئەوا شوێن کەسێک دەکەون کە جادووی لێکراوە و عەقڵ و ژیری تێکچووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە