سورەت 17 · جوزء 15
سورة الإسرا‌ء · 17:33
وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۗ وَمَنْ قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا فَلَا يُسْرِفْ فِي الْقَتْلِ ۖ إِنَّهُ كَانَ مَنْصُورًا
که‌سێك نه‌کوژن که خوا کوشتنه‌که‌ی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانێکه‌وه شایسته بێت و کوشتنی ڕه‌وا بێت، ئه‌وه‌ش که مه‌زڵومانه‌و بێ تاوان ده‌کوژێت، ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی ماف و ده‌سه‌ڵاتمان داوه به‌نزیکترین که‌سی که تۆڵه‌ی بۆ بسێنێت، ئه‌ویش نابێت زیاده‌ڕه‌ویی بکات له کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا، (خۆ ئه‌گه‌ر له‌خواترس و فه‌رمانبه‌ردار بوو له‌و کاره‌یدا) ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتوو و پشتیوانی لێکراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌واوه.
تەفسیر
ئەو کەسە مەکوژن خوای گەورە ڕشتنی خوێنی حەرام کردووە بە باوەڕھێنان یان بە پێدانی ئەمان و دڵنیایی، مەگەر بەمافێک نەبێت کە خوای گەورە ڕێگای داوە بکوژرێت، وەک کەسێک لە ئیسلام پاشگەز ببێتەوە، یان بەردبارانکردنی ئەو پیاوەی ژنی ھێناوە یان ئەو ئافرەتەی شووی کردووە و زینا دەکەن، یان کوشتنەوەی کەسێک کەسێکی تری بەناڕەوا کوشتبێت، جا ھەرکەسێک بەناھەق و ستەم لێکراوی بکوژرێت بەبێ ھیچ ھۆکارێک کە کوشتنی ڕێگا پێ بدات، ئەوا دەسەڵاتمان بەمیراتگرەکەی داوە کە داوای کوشتنی بکوژەکە بکەنەوە، یان بەبێ ھیچ بریتی وەرگرتنێک بکوژەکە ببەخشن، یان لەبەرامبەر وەرگرتنی خوێنەکەی لە بکوژەکە ببورن، وە دەبێت کەسوکاری کوژراوەکە زیادەڕۆیی نەکەن لە تۆڵە سەندنەوەدا و سنووری خوای گەورە ببەزێنن، وەک ئەوەی بکوژەکە ئەتک بکەن و دەستکاری دەم و لووت و چاوی بکەن، یان بەشێوەیەک بیکوژنەوە کە کوژراوەکەی ئەوان بەو شێوەیە نەکوژرا بێت، یان کەسێکی تر لەبری بکوژەکە بکوژنەوە، بێگومان کارێکی لەو شێوەیە یارمەتییە بۆ کەسوکاری کوژراوەکە تاوەکو بتوانن تۆڵەی خۆیان وەربگرنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە