سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:21

انْظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ وَلَلْآخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَاتٍ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلًا

ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده چۆن ڕێزو پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێکی تریاندا، بێگومان پله‌و جیاوازیه‌کانی ئه‌و جیهان زۆر گه‌وره‌ترو زۆر زیاترن.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - بیربکەرەوە و تێڕامێنە بزانە چۆن لە دونیا لە ڕزق و ڕۆزی و پلەوپایەکاندا فەزڵی ھەندێکمان داوە بەسەر ھەندێکی تردا، بێگومان پلەوپایە و نیعمەت و بەخششەکانی دواڕۆژ بۆ باوەڕداران گەورەتر و باشترە لەوانەی دونیا، جا کەوابوو باوەڕدار دەبێت زیاتر ھەوڵی بۆ دواۆژ بێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە