سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:19

وَمَنْ أَرَادَ الْآخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَٰئِكَ كَانَ سَعْيُهُمْ مَشْكُورًا

(به‌ڵام) ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی به‌شی ئه‌و جیهان بێت و هه‌وڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، له هه‌مان کاتیشدا ئیماندار بێت، هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه جێگه‌ی ڕێزو سوپاسه و سوپاسکراون.

تەفسیر

وە ھەر کەسێکیش مەبەستی لە ئەنجامدانی کاری خێر و چاکە ڕەزامەندی خوای گەورە و خۆشبەختی ھەتا ھەتایی دواڕۆژ بێت، وە ھەوڵ و کۆششی بۆ بکات، ھەوڵ و کۆششێک دوور لەڕیا و ڕوپامایی و سومعە و ناوبانگ، وە باوەڕیشی ھەبێت بەوەی خوای گەورە ئیمان و باوەڕی لەسەر واجب و پێویست کردووە، ئەو کەسانەی ئابەو شێوەیەن ھەوڵ و کۆششەکانیان لای خوای گەورە جێگای سوپاسە و گیرای دەکات و چەند بەرامبەریش پاداشتی لەسەر وەردەگرن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە