سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:12

وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ آيَتَيْنِ ۖ فَمَحَوْنَا آيَةَ اللَّيْلِ وَجَعَلْنَا آيَةَ النَّهَارِ مُبْصِرَةً لِتَبْتَغُوا فَضْلًا مِنْ رَبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا عَدَدَ السِّنِينَ وَالْحِسَابَ ۚ وَكُلَّ شَيْءٍ فَصَّلْنَاهُ تَفْصِيلًا

ئێمه دیارده‌ی شه‌وو ڕۆژمان کردووه به دوو به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و بۆ حه‌سانه‌وه و ئه‌نجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پله‌یه‌کی گه‌رمای له‌بار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمه تاریکیمان به‌سه‌ر دیارده‌ی شه‌ودا هێناوه‌و دیارده‌ی ڕۆژیشمان به ئاشکراو دیارو بینراو سازاندووه‌، تا له نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان به‌هره‌وه‌ر ببن، تا ژماره‌ی ساڵه‌کان بزانن و حساب ڕاگرن (که زۆر پێویسته بۆ ڕێکخستنی کاروباری ژیان) ئێمه هه‌موو شتێکی پێویستی ئێوه‌مان به فراوانی و به‌ر بڵاوی ڕوون کردۆته‌وه‌.

تەفسیر

شەو و ڕۆژمان بەدیھێناوە و کردومانەتە دوو نیشانە و بەڵگە لەسەر تاک و تەنھایی خوای گەورە و دەسەڵاتی ڕەھای ئەو، جیاوازیان لە نێواندا ھەیە لە ڕووی کورتی و درێژی و ساردی و گەرمییەوە، شەومان تاریک کردوە و کردومانەتە مایەی ئارامی و حەسانەوە و کاتی خەوی، وە ڕۆژیشمان ڕووناک کردوەتەوە کە خەڵکی لەبەر ڕۆشنایی ڕۆژ ببینێت و بگەڕێن بە شوێن ژیان و گوزەرانی خۆیاندا، بە ئومێدی ئەوەی کە بە دوای یەکدا دێن و دەچن فێری ژمارەی ساڵەکان و لەوەی پێویستیانە فێری حسابکردنی مانگ و ڕۆژ و کاتژمێرەکان ببن، ھەموو شتێکمان بە وردی و تەواوی ڕوون کردوەتەوە تاوەکو شتەکان لە یەکتر جودا ببنەوە، وە کەسانێک لەسەر ھەق و ڕاستین لە باتڵ و ناھەق بەدیار بکەون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە