سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:111

وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُنْ لَهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ وَلِيٌّ مِنَ الذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًا

بشڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که که‌سی نه‌کردووه به‌ڕۆڵه‌ی خۆی و ڕۆڵه‌شی هه‌ر نی یه‌، هه‌روه‌ها له موڵك و مه‌مله‌که‌تیدا که‌سی نه‌کردووه به‌شه‌ریك و هاوتای خۆی، هه‌رگیز به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و که‌م توانینه‌وه که‌سی نه‌کردووه به یاوه‌رو یاریده‌ده‌ری خۆی، (له‌به‌ر ئه‌وه‌) هه‌میشه (الله اکبر) بڵێ و ئه‌و زاته به‌گه‌وره و مه‌زن بزانه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە، کە شایستەی ھەموو سوپاس و ستایشێکە، ئەو خوایەی کەسی نەکردووە بەکوڕ و ھاوبەشی خۆی، لە موڵک و دەسەڵاتیدا ھیچ ھاوبەشێکی بۆ خۆی نەگرتووە لەبەر بێ دەسەڵاتی و بێ توانایی، پێویستی بە کەس نییە سەری بخات و کۆمەکی بکات و یارمەتی بدات، وە تۆیش ھەمیشە - ئەی پێغەمبەر - خوا زۆر بەگەورە بزانە، وە بەھیچ شێوەیەک مناڵ و کوڕی بۆ بڕیار نەدەیت، وە ھاوبەشی لە موڵک و دەسەڵاتدا بۆ دانەنێیت، وە ھیچ کەسێکیش نەکەیتە یارمەتیدەر و سەرخەری ئەو.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە