سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:108

وَيَقُولُونَ سُبْحَانَ رَبِّنَا إِنْ كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولًا

ده‌شڵێن: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه‌، به‌ڕاستی به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارمان هه‌ر دێته دی (به‌سه‌ر خستنی ئیمانداران له دنیاداو سه‌رفرازیان له قیامه‌تدا).

تەفسیر

وە لە سوژدەکانیاندا دەڵێن: پاکوبێگەردی بۆ پەروەردگارمان لەوەی بەڵێنەکانی نەباتە سەر، بەڕاستی بەڵێنەکانی خوای گەورە بەناردنی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتەدی، وە بێگومان بەڵێنی پەروەردگارمان بەمە و جگە لەمەیش ھەر دێتەدی و دواکەوتنی نییە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە