سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:104

وَقُلْنَا مِنْ بَعْدِهِ لِبَنِي إِسْرَائِيلَ اسْكُنُوا الْأَرْضَ فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ الْآخِرَةِ جِئْنَا بِكُمْ لَفِيفًا

له‌دوای له‌ناوبردنیشی فه‌رمانماندا به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل و وتمان: که له‌سه‌ر زه‌وی (فه‌ڵه‌ستین) نیشته‌جێ ببن (کاتێك به‌ته‌واوی ڕێبازی خوایان گرته‌به‌رو، ئیمانداری چاك و پاکی زۆریان تێدا هه‌ڵکه‌وت، هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ره‌کانیان فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان ده‌کردن، وه‌ك له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی داودو سڵێماندا بووه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه جووله‌که‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕێبازی دوژمنایه‌تی هه‌موو خه‌ڵکیان گرتۆته به‌ر، به تایبه‌تی ئوممه‌تی ئیسلام، به‌ڵام به پشتیوانی خوای گه‌وره کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتیان نزیکه‌)، کاتێك به‌ڵێنی دوایی هات ده‌سته ده‌سته‌و پۆل پۆل (له‌سه‌ر زه‌وی فه‌ڵه‌ستین) کۆتان ده‌که‌ینه‌وه‌.

تەفسیر

دوای لەناوچونی فیرعەون و سەربازەکانی بە بەنی ئیسرائیلمان وت: لەسەر زەوی شام نیشتەجێ بن لە (بیت المقدس) کاتێکیش ڕۆژی قیامەت ھات ئەوسا ھەر ھەمووتان کۆ دەکەینەوە بۆ لێپرسینەوە لەکار و کردەوەکانتان.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە