سورەت 17 · جوزء 15

سورة الإسراء · 17:102

قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا أَنْزَلَ هَٰؤُلَاءِ إِلَّا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ بَصَائِرَ وَإِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا فِرْعَوْنُ مَثْبُورًا

موسا وتی: سوێند به خوا (ئه‌ی فیرعه‌ون) تۆ چاك زانیوته که ئه‌و (معجزانه‌) که‌س ئاوا پێشی ناهێنێت جگه له په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تا به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه بێت و (خه‌ڵکی به‌ڕۆشنی حه‌ق و ناحه‌ق ببینن و له یه‌کی جیا بکه‌نه‌وه‌)و من دڵنیام به‌ڕاستی ئه‌ی فیرعه‌ون که تۆ تیا ده‌چیت و له‌ناو ده‌برێیت (ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بیر بکه‌یته‌وه‌).

تەفسیر

موسا بەرپەرچی فیرعەونی دایەوە و پێی فەرموو: - ئەی فیرعەون - تۆ دڵنیایت ھەموو ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانە خوای گەورە دایبەزاندوون کە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویشە، دایبەزاندوون کە بەڵگە بن لەسەر ھێز و دەسەڵاتی خۆی، وە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکەی، بەڵام تۆ نکۆڵی لێدەکەیت و باوەڕیان پێناکەیت، وە - ئەی فیرعەون - بێگومان منیش دەزانم کە تۆ لە خەڵکە تیاچووە نەفرەتییەکەیت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە