سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:86

وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِنْ دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ

(له‌ناو دۆزه‌خدا) کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه‌، بته‌کان و ئه‌و که‌س و شتانه ده‌بینن که جاران ده‌یانپه‌رست، ئه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌، ئه‌و شتانه‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن له‌جیاتی تۆ، ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.

تەفسیر

کاتێک بتپەرست و موشریکەکان لە ڕۆژی دواییدا بە چاوی خۆیان ئەو پەرستراوانە دەبینن کە لە بری خوا دەیانپەرستن، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ئەوە ئەو پەرستراوانانەن کە لەبری تۆ دەمانپەرستن، ئەمە بۆیە دەڵێن تاوەکو گوناھ و تاوانەکانی خۆیان بدەن بەسەریاندا، خوای گەورەش ئەو بت و پەرستراوانە دەھێنێتە گۆ بەرپەرچیان دەدەنەوە و دەڵێن: ئەی بتپەرست و موشریکینە بێگومان ئێوە درۆزنن لە عیبادەت و پەرستندا چونکە ھاوبەشتان بۆ خوا دانابوو، لە کاتێکدا خوای گەورە ھاوەڵ و شەریکی نەبووە و نییە تاوەکو بپەرسترێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە