سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:72

وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَجَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ بَنِينَ وَحَفَدَةً وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ۚ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَتِ اللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ

خوا هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، هه‌ر له ڕێگه‌ی هاوسه‌رانتانه‌وه کوڕو کوڕه‌زای پێبه‌خشیوون و له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کی چاك و پاك و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، (له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیانه‌دا) ئایا ئه‌وانه هه‌ر بڕوا به‌شتی پووچ و ناحه‌قی ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ته‌کانی خواوه ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێری و بێ باوه‌ڕ ده‌بن؟

تەفسیر

- ئەی خەڵکینە - خوای گەورە ھەر لە خۆتان ھاوژینی بۆ دروستکردوون، تاوەکو لە گەڵیاندا دڵ و دەروونتان ئاسوودە بێت، ھەروەھا لەو ھاوژینانەتان منداڵ و ڕۆڵەی پێداون وە لەوانیش وەچە و نەوەی پێ بەخشیون، وە لە خواردنی پاکو خاوێن - وەک گۆشت و دانەوێڵە و میوەجات - ڕزق و ڕۆزی داون، ئایا ئیتر ئەو بێباوەڕانە دوای ئەو ھەمووە نیعمەت و بەخششانەی خوای گەورە باوەڕ بەو بت و دارە دەکەن کە دەیانپەرستن؟ وە کوفری ئەو گشت نیعمەت و بەخششانەی خوا دەکەن کە لەژمارە نایەن و ناشوکرن لەبەرامبەریدا بەوەی بەتاک و تەنھایی ئەو باوەڕ بھێنن و دوور بکەونەوە لە ھاوەڵ دانان بۆی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە