سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:65

وَاللَّهُ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ

هه‌ر خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و زه‌وی پێ زیندوو کردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که گوێ بۆ ڕاستی ده‌گرن.

تەفسیر

خوای گەورە لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت و زەوی لەپاش مردنی پێ زیندوو کردەوە بەڕوواندنی گژ وگیا و دارودرەخت دوای ئەوەی زەوییەکی وشکی ڕووت بوو، ئەمانە بەڵگەی ڕوون و ئاشکران لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوای گەورە بۆ ئەو خەڵکانەی کە گوێ بۆ وتە و گوفتاری خوای گەورە دەگرن و لێی ورد دەبنەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە