سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:63

تَاللَّهِ لَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَىٰ أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ فَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ الْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

سوێند به خوا پێش تۆ بۆ گه‌ل و قه‌ومه‌کانی تریش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه کردووه‌، به‌ڵام شه‌یتان کارو کرده‌وه‌ی (نادروست و هه‌ڵه‌یانی) بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ له دنیادا هه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه و سزای به‌ئێش بۆ ئه‌و جۆره قه‌وم و که‌سه نا له‌بارو ناحاڵیانه ئاماده کراوه‌.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - سوێند بێت بە خوا، چەندین پێغەمبەرمان نارد بۆ گەل و نەتەوەکانی پێش تۆ، شەیتان کارە ناشرین و خراپەکانی لە ھاوەڵدانان و بێباوەڕی و گوناھ و تاوان بۆ ڕازاندنەوە، بە خەیاڵی خۆیان لە ڕۆژی قیامەتدا دێت بە ھانایانەوە و ڕزگاریان دەکات، دەی ئەگەر وایە بابگاتە فریایان، ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی بە ئێش و ئازاریان بۆ ھەیە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە