سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:5

وَالْأَنْعَامَ خَلَقَهَا ۗ لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ وَمَنَافِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ

ماڵاتیشی دروستکردووه بۆ خزمه‌تی ئێوه‌، (له خوری و موو پێستیان جۆره‌ها پۆشاك و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن) که گه‌رمیتان پێ ده‌به‌خشێت (له سه‌رماو سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودی تری لێ وه‌رده‌گرن له شیرو گۆشته‌که‌شی ده‌خۆن...

تەفسیر

- ئەی خەڵکینە - خوای گەورە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ و بزنی بۆ بەرژەوەندی ئێوە بەدیھێناوە ودروستی کردوون، کە لە خوری و کوڵک و توکیان بۆ خۆگەرم کردنەوە سوود وەربگرن، ھەروەھا سوودی تریشیان ھەیە بۆتان، لەشیر وپێست وسواربوون وبەرھەمی تریان، وە لەگۆشتەکەشیان دەخۆن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە